تۆم باراک و مەسرور بارزانی هێرشەکانی سەر هەرێم و باڵیۆزخانەی ئەمریکایان شەرمەزار کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٤ی ئاداری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باڵیۆز "تۆم بەڕاک" پێگەیشت، کە نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپە بۆ کاروباری سووریا و هاوکات باڵیۆزی ئەمریکایە لە تورکیا.

لە میانی ئەو پەیوەندییەدا، هەردوولا بە وردی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، تیشکیان خستە سەر ئەو ئاڵۆزییە ئەمنییانەی کە لەم دواییانەدا ڕوویان داوە و کاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە هەیە.

هەردوولا بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانەیان کرد کە کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هاوکات لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا جەختیان لە گرنگیی مانەوە لە پەیوەندیی بەردەوامدا کردەوە بۆ هەماهەنگیی زیاتر لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان.






PM:11:12:14/03/2026