شیعەو سونە لە جیهانی ئیسلامی جارێکی تر لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن جیاوازن و شیعە رۆژێک و سونە رۆژێکی تر دادەنەنێت، زۆربەی کوردیش لەگەڵ سونە دەیکات بە جەژن.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رۆژی یەک شەممە رایگەیاند " ئەگەر ئێوارەی رۆژی چوارشەممە مانگ ببینرێت رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە ".
هەرچی شیعەکانە لەلای خۆیەوە گەورە مەرجەعی شیعەکان ئایەتوڵا عەلی سیستانی پێشبینی دەکات ڕۆژی شەممەی داهاتوو، کە هاوتایە لەگەڵ ٢١ی ئازار، ببێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.