وەزارەتی ناوخۆ: ئەمساڵ هیچ جۆرە چالاکیەک بۆ جەژنی نەورۆز ئەنجام نادرێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت  " ئەمساڵ هیچ جۆرە چالاکیەک بۆ جەژنی نەورۆز ئەنجام نادرێت و کۆبونەوەی هاوڵاتیان، لە ژێر هەرناوێکدا ڕێگاپێدراو نییە".

رۆژی یەکشەممە لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە " بەمەبەستی ڕاگەیاندنی ئامادەکارییەکان بۆ ڤیستیڤاڵی جەژنی نەورۆز لە(بناری گۆیژە) کۆتا کۆبونەوەی لیژنەکە ئەنجام درا ، بەهۆی پشێوی و ئاڵۆزی ناوچەکەو بەرپابوونی ئەو جەنگەی کە دەگوزەرێ ، بۆسەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و خەڵکی کوردستان، وەزارەتی ناخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە، بۆ یاد و بۆنەکانی مانگی ئازار، هیچ چالاکیەک ئەنجام نادرێت ، بەتایبەت ڕێگا بە ڤیستیڤاڵ و گردبونەوەی هاونیشتیمانیان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز  لەلایەن دەزگا ئەمنی و ئیدارییەکانی شاری سلێمانی ڕێگە پێدراو نییە" . 

هاوکات لای خۆشییەوە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئاشكراشی كرد، ئەمساڵ بۆ بەهار و نەورۆز بەبۆنەی ئەم دۆخەوە هیچ بۆنە و یادكردنەوەیەكی گشتی ناكرێت .





PM:10:09:15/03/2026