دەروازەی سێمێلکا لە نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستان داخرا

‌وێنەی پردی فیشخابوور-سێمێڵکا

پردی دەروازەی سێمێلکا لە نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بە هۆی باران بارینی و زیادبوونی ئاوی ڕوباری دیجلەوە ژێر ئاو کەوت.

دوو شەممە، ١٦ ئادار ٢٠٢٦، پردی فیشخابوور-سێمێڵکا لە نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستاندایە، بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووباری دیجلەوە کەوتووەتە ژێر ئاو و زیانی پێگەیشتووە، بە هۆیەوە هاتووچۆ لە نێوان ئەو دووبەشەی کوردستان ڕاوەستاوە.

تیمەکان دەستیان بە چاککردنەوەی پردەکە کردووە، بەڵام بەرپرسانی دەروازەی سێمێڵکا ڕایانگەیاندووە، کە دوای جەژنی ڕەمەزان دەروازەکە بە داخراویی دەمێنێتەوە.




PM:08:14:16/03/2026