بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای ٤٨ کقتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەپێی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئازار، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکان بە نیمچە هەوڕی دەمێنێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت.
خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها ئاراستەکەی لە باکووری خۆرئاواوە بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزمبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە و مەودای بینین لە نێوان ٨ بۆ ٩ کیلۆمەتردا دەبێت.
سەبارەت بە سبەی چوارشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور بێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی ١ بۆ ٢ پلە بەرز دەبنەوە و مەودای بینین وەک خۆی لە نێوان ٨ بۆ ٩ کیلۆمەتردا دەمێنێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە
هەولێر ١٩ پلەی سیلیزی
پیرمام ١٦ پلەی سیلیزی
سۆران ١٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٢١ پلەی سیلیزی