"بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن سبەی چاودێری بینینی مانگ دەکەین"


وتەبێژی وەزارەتی ئەقاف و کاروباری ئاینی هەرێـی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان لە بارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن دەڵێت "سبەی بە وردی چاودێری بینینی مانگ دەکرێ بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن".

سێ شەممە، ١٧ ئادار ٢٠٢٦، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند "سبەی ئێوارە ٢٩ـی رەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆدەبێتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بە وردی چاودێری بینینی مانگ دەکرێ بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن".

"ئەگەر سبەی مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینرا، ئەوە بێگومان پێنج شەممە یەکەم رۆژی جەژن دەبێت، نەشبینرا بەهەر هۆکارێک، ئەوە مانگی رەمەزان دەبێتە ٣٠ رۆژ و هەینی یەکەم رۆژی جەژن دەبێت"، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وا دەڵێت.




PM:02:59:17/03/2026