فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراقی بایکۆت کرد

 فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و ڕایدەگەیەنێت، دانانی بەرنامەی کار بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەن، پێشێلکردنی ئاشکرای پەیڕەوی ناوخۆیە.

دەقی ڕاگەیاندراوی فراکسیۆنی پارتی:

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکات، کە بڕیارە ئەمشەو بەڕێوەبچێت، بەھۆی ئەوەی  کە خشتەی کارەکەی بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەن دانراوە، ئەمەش پێچەوانەی ماددەکانی (٩) و (٣٧) پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانە. 

بۆیە، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەی ئێستای پێچەوانەی ڕێوشوێنەکانی یاسادانانە، داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەکەین پابەند بێت بە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن بۆ پاراستنی شکۆ و متمانەی دامەزراوەی یاسادانان.

فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٧-٣-٢٠٢٦




PM:08:52:17/03/2026