کۆمپانیای دانەگاز کارمەندەکانی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکشێنێتەوە


بە پێی هەواڵێکی ئەلمۆنیتەر، سەرچاوەی ئاگادر  پێی راگەیاندوون کە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی کۆمپانیای دانەگاز کارمەندەکانی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکشێنێتەوە.

چوار شەممە، ١٨ ئادار ٢٠٢٦، مەڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردەوە ئەم بڕیارەی دانا غاز دوای ئەوە دێت کە ئێران هەڕەشەی کردووە تۆڵەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کێڵگەی غازی پارسی باشوور بکاتەوە، ئێران وتوویەتی دامەزراوەکانی وزە لە وڵاتانی کەنداو دەکاتە ئامانج.

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان،  ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان و یەکێک لەو ناوچانەی بوەتە ئامانج هەرێمی کوردستانە.




PM:08:59:18/03/2026