تەرمی کچێک بە "شێوێندراوی" دەدۆزرێتەوە

‌ئەرشێف، کەرکوک

تەرمی کچێكی تەمەن ٢٠ بۆ ٢٢ ساڵ لە نزیک بەنداوی خاسە لە پارێزگای کەرکوک بە "شێوێندراوی" دۆزرایەوە.

چوار شەممە، ١٨ ئادار ٢٠٢٦، عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە میدیاکانی راگەیاند "تەرمەێک دۆزراوەتەوە و تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکە و دۆزینەوەی بکەرانی ئەم تاوانە".

بە پێی زانیارییەکان کە بڵاوکراونەتەوە تەرمی قوربانیەکە "شێوێندراوە و سەری  لە جەستەی جیاکراوەتەوە و دەست و قاچەکانیشی بڕدراونەتەوە".

لە ئێستا تەرمەکە لە پزیشکی دادی کەرکوکە. 




PM:10:39:18/03/2026