دەزگای ئاسایشی هەرێم، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئاماری هێرشەکان لە ماوەی ڕۆژانی ١٧ و ١٨ ئادار بۆ سەر پارێزگای سلێمانی و شارۆچکەی کۆیە ڕادەگەینێت کە بە گشتی ١٦ هێرش ئەنجامدراوە و "٢ پێشمەرگە و ٢ کارمەندی ئاگر کوژێنەوە بریندار بوون".
چوار شەممە، ١٨ ئادار ٢٠٢٦، دەزگای ئاسایشی هەرێم سەبارەت بە هێرشەکانی سێ شەممە، ١٧ ئادار ٢٠٢٦، رایگەیاند "٣ هێرشی درۆنی و ٢ هێرشی موشەکی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگای هێزەکانی ٧٠ لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا ٢ پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسووکی برینداربوون و هەروەها زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون".
دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ هێرشەکانی هەمان ڕۆژ لە شارۆچکەی کۆیە ئاشکرای کرد" کە ٢ هێرشی درۆنی کاتژمێر ٣:٥٠ خولەک کراوەتە سەر شاروچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران، دوو کارمەندی ئاگركوژێنەوەی خلیفان به سوكی بریندار بوون له كاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا".
لە بارەی هێرشەکانی چوار شەممە(١٨ ئادار ٢٠٢٦) لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە " ٢ هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگای هێزەکانی ٧٠، وە یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر ٢:٠٠ سەرلەبەیانی کراوەتە سەر سەنتەری شارۆچکەی کۆیە، لەدوای کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی دوا نیوەڕۆ تا ئێستا ٦ هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە-کەمپی پەنابەران".
دەزگای ئاسایشی هەرێمی لە راگەیاندراوەکەدا باسی لەوە کردوە کە هێرشەکانی ئەمڕۆ هیچ زیانێکی گیانی نەبوە و "زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێندراون".