بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان ڕاگەیەندرا و داوایان لێدەکرێت پابەندی ئەو خشتەیەبن کە بۆیان دانراوە.
بەپێی بەرنامەکە، مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەبێت بەم شێوەیە کار بکەن:
ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر ٥ی ئێوارە بۆ کاتژمێر ١ی شەو.
سبەینێ یەکەم ڕۆژی جەژن ٥ی بەیانی تا ٨ی بەیانی، هەمان رۆژ ١ی پاشنیوەرۆ بۆ ١ی شەو.
ڕۆژانی دووەم و سێیەم ١ی پاشنیوەرۆ بۆ ١ی شەو.