٣٠٠ دیلی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان ئازادکران

‌وێنەی ئەو پاسەی دیلەکانی گواستۆتەوە بۆ حەسەکە

٣٠٠ کەس کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بوون  و لە لایەن حکومەتی کاتی سوریاوە بە دیل گیرابوون، ئەمشەو ئازادکران.

پێنج شەممە، ١٩ ئادار ٢٠٢٦، لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان خەڵک پێشوازییان لە ٣٠٠ دیل کرد، کە خەڵکی  شارەکانی حەسەکە، قامیشلۆ، کۆبانێ، عەفرین، دێرەزوور، شەدادێ و حەلەبن.

ئازادکردنی ئەم کۆمەڵە دیلە بەشێکە لە جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتنی ٢٩ـی کانوونی دووەم لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا.




PM:08:48:19/03/2026