بەیانی ئەمڕۆ کارمەندێكی سکیوریتی لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەکەوە لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.
پێنج شەممە، ١٩ ئادار ٢٠٢٦، کارمەندەکە بە هۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتییەوە لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەکی تەواو نەکراوەوە کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
بە پێی زانیارییەکان ڕوداوەکە کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی بەرەبایان ڕویداوە.