پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لێزمە باران دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و لێزمە باران دەبارێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ  هەینی کەشی ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت , هەروەها لە هەندێک کاتدا باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت . لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە  و پلەکانی گەرما / بە نزیکی ٣ تــــــا ٥ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٥ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١١ پلەی سیلیزی
سۆران ١٢ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ٦ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٤  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٣ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٧ پلەی سیلیزی

ئاشکراشی دەکات سبەی  شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت  نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم  بەردەوامی دەبێت  هەندێک کات باران بارین لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە  .  لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە  و پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٤ پلەی سیلیزی 
پیرمام ٩ پلەی سیلیزی
سۆران ١١ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٤  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٣ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٦ پلەی سیلیزی




AM:10:59:20/03/2026