پەیامی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نەورۆز وەک هێمای خۆڕاگری و تێکشکانی ستەم ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت'' ئیرادەی ئازادیخوازی گەلی کورد بە هیچ هێزێک ناتەپێنرێت.''

هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دووپاتی دەکاتەوە کە بە هەموو توانایەکەوە کار بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەکەن.

سەرۆکی هەرێم ئاماژە بە هەستیاری دۆخی ئێستای ناوچەکە دەکات و دەڵێت'' ئەرکی هەموومانە بە بەرپرسیارێتیی مێژووییەوە کار بکەین بۆ دوورگرتنی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاڵۆزی و مەترسییەکانی شەڕ".

 جەختیش لەوە دەکاتەوە کە تەنیا لە سایەی سەقامگیریدا داهاتووی باشتر بنیاد دەنرێت.




PM:05:04:20/03/2026