پسپۆری بواری کەشناسی، ئاراز جەبار پێشبینی دەکات، ئەمشەو تاوە باران و هەورە بروسکە لە هەندێ شوێن چالاکبووە بەتایبەت لەسنوری باشور و باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی کە بەئاراستەی سەنتەری پارێزگاکەیە.
لە نوسینێکدا ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، دیمەنی راستەوخۆی مانگە دەستکردەکان وەک دیارە؛ تاوە باران و هەورە بروسکە لە هەندێ شوێن چالاکبووە بەتایبەت لەسنوری باشور و باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی کە بەئاراستەی سەنتەری پارێزگاکەیە.
هەروەها دەشڵێت " ئەو هەورە بروسکانە لە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەرینیش لەهەندێ شوێندا هەورە بروسکە و تاوە بارانی چالاک هەیە کە بۆ ئەمشەو و سبەی شەمە بەم شێوەیە لەشوێن و کات جیاوازدا هەورە بروسکە و تاوە باران و هەندێ کاتیش تەرزە ئەبارێت هەندێک لە تاوە باران و تەرزە و بروسکەکان بەهێز ئەبن".
بەیانی ئەمڕۆ هەینی کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ سەبینی راگەریاند کە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت هەندێک کات باران بارین لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە . لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە و پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.