مەسعود بارزانی: هیچ ستەمکارێک نەیتوانیووە ئیرادەی گەلی کورد ڕابگرێت

مەسعود بارزانی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بەبۆنەی نەورۆز رایگەیاند "نەورۆز بۆ کوردستانیان نیشانەی ژیانەوە و ئازادییە، نیشانەی هەڵاتنی رۆژێکی نوێیە."
 
پەیامەکەی مەسعود بارزانی:

- نەورۆز پەیامە بۆ هەموو گەلی جیهان کە کورد خاوەن ئیرادەیە.

-کورد لە هەرجێیەک بێت، یەک پەیامی سەرەکی هەموومان کۆدەکاتەوە، ئەویش ناسنامەی کوردایەتی و ڤیانی ئازادییە.
 
- داوا دەکەم لە هەرجێیەکن یەکڕیزیی لەنێوان یەکدی بپارێزن و با ببینە پشتیوانی یەکدی.

- هیچ ستەمکارێک نەیتوانیووە ئیرادەی گەلی کورد ڕابگرێت، کورد هیچ کاتێک دەستبەرداری مافەکانی نەبووە.

- دوو هەزار و ٧٠٠ ساڵە ئاگری نەورۆز لە دڵی هەر تاکێکی کورددایە 




PM:05:02:21/03/2026