لە سنوری ناوچەی شێخان لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا ٧ سەرنشین کە لە ئۆتۆمبیلێکدا بوون وەرگەڕاوەو کەوتۆتە ئاوێکەوەو دوو ژن و پیاوێکی سەرنشینی ئۆتۆمبیلەلە گیانیان لە دەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ کە چوونەتە سەر رووداوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە دوو ژن و پیاوێک لە کۆی ٧ کەس کە هەموویان بەرەگەز عەرەبوون گیانیان لە دەستداوە.
جگە لەم سێ قوربانییە، چوار کەسی دیکە کە لەناو هەمان ئۆتۆمبێلدا بوون و، توانراوە ڕزگار بکرێن.
یەکێک لە ژنەکان بووک بووە و بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی سەردانی سالۆنێکی ناوچەکەی کردبوو.
.