بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاو راگیرا


بەڕێوبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە ڕاگیرانی دابەشکردنی ئاو، لەو گەڕەکانەی لە ڕێگای ئاوی دوکانەوە ئاویان پێ دەگات.

یەک شەممە، ٢٢ ئادار ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند "باران بارینی ڕۆژانی ڕابردوو لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بووە هۆی لێڵبوونی سەرچاوەکانی دابەشکردنی ئاو لە زێی دووکان، بەئامانجی پاراستنی پرۆژەکانی ئاو دابەشکردنی ئاو ڕاگیراوە تاوەکو کاتی ئاساییبوونەوەی لێڵیی ئاوەکە".

زیاتر لە ٪٦٠ـی گەڕەکەکانی سلێمانی و شارۆچکەکانی بازیان و چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش پشت بە پرۆژەی ئاوی دووکان دەبەستن.





PM:05:39:22/03/2026