کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردوی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند” کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەمانی گرتووەتەوە، تا بەیانی بەردەوامی دەبێت و پێشبینی دەکرێت بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند بێت، بەڵام چڕی بارانەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت و بارانی مامناوەند و لێزمەباران دەبارێت.”

بڕی بارانبارینی وێستگە جیاجیاکانی هەرێم لە ١٢ کاتژمێری ڕابردوودا، لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٩ی شەوی ڕێکەوتی ٢٢-٠٣-٢٠٢٦ بەم شێوەیە بووە:

هەولێر ٣.٦ ملم
پیرمام ١٢.٠ ملم
سلێمانی ١٧.٠ ملم
چمچماڵ ١٦.٠ ملم
دهۆک ٢٩.٠ ملم
زاخۆ ٢٤.٥ ملم
شەمامک ٢.٠ ملم
ئاکرێ ٢١.٢ ملم
ئامێدی ٢١ ملم
بامەرنی ٢٥.٤ ملم
بارزان ٤٤.٤ ملم
بازیان ٢١.٦ ملم
دەربەندیخان ٣٩.٨ ملم
حاجی ئۆمەران ١٧.٦ ملم
هەڵەبجە ١٥.٤ ملم
کەلار ١٢.٤ ملم
مەیدان ٢٠.٨ ملم



PM:09:51:22/03/2026