بنەماڵەی پیشمەرگەی دێرین مام غەفور راگەیاندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە بۆ راگەیاندنی کۆچی دوایی مامە غەفە کە ئەم ئێوارەیە لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە.
دوو شەممە، ٢٣ ئادار ٢٠٢٦، لە راگەیانداروەکەدا هاتوە "کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دواییی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین، مام غەفوور (مامە غەفە) ڕادەگەیەنین، لای هەمووان ئاشکرایە ناوبراو لەپاش بەسەختی برینداربوونی لە شەڕدا بەرانبەر بە تیرۆرستانی داعشدا و مانەوەی فیشەکێک لەسەر دڵی و ساڕێژنەبوونی برینەقوڵەکەی، بووە هۆی گیان لەدەستدانی".
غەفور دەروێش ئەحمەد ناسراوە بە مامە غەفە لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی سمایلاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبوە و زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین بوە لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا و لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا ٧ جار بریندار بووە.