حیزبی دیموکرات: بە درۆن هێرشکرایە سەرمان


حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە ماڵپەڕی تایبەتی حیزبەکەیان بڵاویکردەوە کە "ئەم شەو بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی بنەماڵە سڤیلەکان".

دوو شەممە، ٢٣ ئادار ٢٠٢٦، ماڵپەڕی فەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند "ئەم شەو سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر بنکەی بنەماڵەکانی حیزب لە گوندی گردەچاڵ لە نزیک هەولێر".

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە درۆنەکە بەر بنکەی دەرمانی و تەندروستیی کەمپەکە کەوتوە.
  
بەپێی ئامارەکانی ئەو حیزبە لە دەستپێکی جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا بە زیاتر لە ٤٠ مووشەک و درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دیموکرات.




PM:10:16:23/03/2026