قایمقامیەتی سلێمانی: پارەی مۆلیدەکان رادەست مەکەن


قایمقامیەتی سلێمانی داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیانی سلێمانی دەکات سەبارەت بە پێدانی "پێشەکی دووەمی پارەی مۆلیدەکان".

دوو شەممە، ٢٣ ئادار ٢٠٢٦، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە پێشەکی دووەمی پارەی موەلیدە رادەستی خاوەن موەلیدەکان نەکەن، تا ئەو کاتەی ئاگادارتان دەکەینەوە، لەبەر ئەوەی کاتژمێرەکانی کارکردنیان جیاوازە".

لە دوای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران،  هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان کارەبای ٢٤ کاتژمێری کەمبوەوە و جارێکی دیکە مۆلیدە ئەهلیەکان دەستیان بەکارکردن کردەوە. 




PM:10:32:23/03/2026