کاتی سەر ڕێژبوونی بەنداوی دووکان دیاری دەکرێت


بەڕێوبەری بەنداوی دووکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە زیادبوونی ئاوی بەنداوی دووکان دەڵێت "لە ١٠ رۆژدا هێندەی ساڵی رابردوو باران باریوە و ئەم ساڵ ١٤ مەتر ئاوی بەنداوی دووکان زیادی کردوە".

سێ شەممە، ٢٤ ئادار ٢٠٢٦، کۆچەر جەمال، بەڕێوبەری بەنداوی دووکان رایگەیاند " نزیکەی ١٤ مەتر ماوە بۆ ئەوەی بیلماوسەکە سەرڕێژ بێت و ئەگەر وەرزی باران بارین بەمشێوەیە بەردەوام بێت ئەوا ئەگەری هەیە سەرڕێژ ببێت".

کۆچەر جەمال وتوشیەتی "لە وەرزی بارانی ئەمساڵەوە واتە لە ٧ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥  تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٩ مەتر ئاوی بەنداوی دووکان بەرزبووەتەوە".

لە کۆتایی قسەکانیدا بەڕێوبەری بەنداوی دووکان دەڵێت "پلانی ئێستامان کۆگاکردنی ئاوە و لە کۆتایی مانگی پێنجەوە پلانی بەردانەوەی ئاو بۆ مانگەکانی دوای خۆی دادەنرێت هەروەها پلانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی کارۆئاوییەوە دیاری دەکرێت".




PM:05:13:24/03/2026