ئەمریکا: سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر پێشمەرگە دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت" ، ئەم هێرشانە بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراق دەزانین".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە مووشەکییانەی ئێران دەکەین کە هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم هێرشانە بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراق دەزانین.

کاتژمێر ١:٥٠ خولەکی نیوەشەوی ٢٤ی ئازار، هێرشی مووشەکی بالیستی جیاواز کرانە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە بارەگای فیرقەی حەوتی فەرماندەیی دەڤەری یەکی پێشمەرگە لە سپیلک لە سنووری سۆران و لە کاتژمێر ٢:٥٠ خولەک هێرشێکی دیکە کرایە سەر فیرقەی پێنجی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە گوندی کەڵەکینی خەلیفان و شەش پێشمەرگە شەهید بوون و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.




PM:08:37:24/03/2026