بارانبارینی بەلێزمە دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە وهەروەها ئاشکرای دەکات کە " لە کاتژمێر ١٢ی نیوەشەوەوە بارانبارینی بەلێزمە دەستپێدەکات".

کەشناسی هەرێم رایگەیاند" پێشبینی دەکرێ لە کاتژمێر ١٢ نیوە شەو باران بارین دەست پێبکاتەوە سەرەتا لە ناوچەکانی کەرکووک گەرمیان و سلێمانی و پاشان هەولێر و سەرجەم ناوچەکانی تری هەرێم وە لەم ماوەیەدا پێشبینی لێزمە باران کە هەندێ جار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت لە بەشێکی گەرمیان و کەرکووک و هەولێر ببارێت و ناوچەکانی دیکەش نمە باران و بارانی مام ناوەند ببێت".

ئاشکراشی دەکات کە بارانی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیەیە: 

هەولێر ٢٨.٦ ملم
پیرمام ١٥.٤ ملم
سلێمانی ١.٣ ملم
چەمچەماڵ ٤.٢ ملم
دهۆک ٤.٧ ملم
زاخۆ  ١٥.٧ ملم
شەمامک  ١.١ ملم
ئاکرێ ٥.٢ ملم
ئامێدی ٠.٨ ملم
بارزان ٦.٠ ملم
بازیان ٧.٦ ملم
دەربەندیخان ٢.٨ ملم
حاجی ئۆمەران ٦.٤ ملم
هەڵەبجە ٢.٢ ملم
کەلار ٤.٤ ملم
خەبات ٠.٤ ملم
مەیدان ١.٨ ملم




PM:11:18:24/03/2026