کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" بارانی بە لێزمە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت".
بە گوێرەی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان، نمە باران و بارانی مام ناوەند سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە وە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن باران بارینی بە لێزمە دەبێت لە سنوری گەرمیان و کەرکووک و هەڵەبجە و بەشێک لە باشوری رۆژهەڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی, لە درەنگانی شەو و بەیانی ڕۆژی پێنج شەممەدا تا ڕادەیەک باران بارین لاواز دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
ئاماژە بەوەش دەدات کە پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( ٢ – ٤ ) پلە بە بەراوورد لە تۆمارکراوی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر ١٣ پلەی سیلیزی
پیرمام ٨ پلەی سیلیزی
سۆران ١٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١١ پلەی سیلیزی
دهۆک ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٧ پلەی سیلیزی
کەشناسی ئاشکراشی دەکات کە سبەی پێنج شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ ناوچەدا، لە نێوەڕۆ وە ڕیژەی دابارین زیاد دەکات وە نمە باران و بارانی مام ناوەند کە هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە, لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت لەسنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بەراوورد بە ناوچەکانی تر کە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بە تایبەت لە سنووری گەرمیان. هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٥ پلەی سیلیزی
پیرمام ١٠ پلەی سیلیزی
سۆران ١١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٧ پلەی سیلیزی