وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە ژمارە و هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیانەی بەشداری جەژنی نەورۆزیان کردبوو لە باکوری کوردستان و تورکیا دەڵێت "٢٠٩ کەس دەستگیرکراون و پڕوپاگەندەیان کردووە".
چوار شەممە، ٢٥ ئادار ٢٠٢٦، مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند "لە چوارچێوەی چالاکییەکانی جەژنی نەورۆزدا، ٢٠٩ کەس کە دژی یاسای ژمارە ٢٩١١ ـی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانەکان وەستاونەتەوە و هەڵساون بە ئەنجامدانی چالاکی پروپاگەندەیی کە ئارامی ئێمەی کردووەتە ئامانج، لەلایەن پۆلیسە قارەمانەکانمانەوە دەستگیرکراون".
بەپێی میدیاکانی نزیک لە دەم پارتی، لە ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز، لە بەدلیس ٢٥ کەس، لە ئامەد ١٨ کەس، لە ئیستەنبووڵ ٣٨ کەس، لە بوڕسا ٣٢ کەس، لە وان ١١ کەس دەستگیرکراون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ساڵێکە لە باکوری کوردستان و تورکیادا هەنگاونان بۆ "پرۆسەی ئاشتی" دەستیپێکردوە.