سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بە "شەپۆلی باران بارینی رۆژانی داهاتوو".
چوار شەممە، ٢٥ ئادار ٢٠٢٦، تیمی فریاگوزاریی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند "بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشوهەواو و بومەلەرزەزانی هەرێم شەپۆلێکی چڕی باران بارین هەرێمی کوردستان بە گشتیی و پارێزگای سلێمانی بە تایبەت دەگرێتەوە، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتییان لە ئەگەری ڕوودانی دۆخی نەخوازراودا پەیوەندی بە سەنتەری فریاگوزاریی خێراوە بکەن بە ژمارە (١٠٠) بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی تیمی فریاگوزاریی و ئێشکگری شارەوانییمان تاوەکو لە کەمترین ماوەدا بەهانایانەوە بچین و گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکەین".
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا سەرۆکایەتی شارەوانی وتویەتی "نزا دەکەین هەر دڵۆپێکی باران بارین سوود و بەخشندەیی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و هیچ دۆخێکی نەخوازراوی لێنەکەوێتەوە تاوەکو هەموو هاوڵاتییانی خۆشەویستی سنوورەکەمان پارێزراوبن".