چالاکوانی مافەکانی ژنان، شەدە بەشیر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی شەوی ڕابردوو بڵاویکردەوە کە "کچە ١٦ ساڵەکەی سەیدسادق بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا".
پێنج شەممە، ٢٦ ئادار ٢٠٢٦، شەدە بەشیر، چالاکوانی مافەکانی ژنان رایگەیاند "رۆژی ٢٣/٣/٢٠٢٦ بەهۆی کێشەی خێزانیەوە کچێکی ١٦ ساڵ گولەیەک بەخۆیەوە دەنێت، پاش مانەوەی لەنەخۆشخانەو ئەنجامدانی نەشتەرگەری کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا".
ئەو چالاکوانە ئاماژەی بەوە کردوە کە "لەماوەی مانگێگدا ئەمە سێیەمین حاڵەتی کچی نەوجەوانە کەبەهۆی فیشەکەوە گیان لەدەست دەدەن لەشارۆچکەی سەیدسادق".