بەهۆی گرفتی تەنکنیکی هەناردەی غاز بۆ هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە .
شەوی پێنجشەممە ٢٦ی ئازار لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە " بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە".
دەشڵێت" ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە ئەم حاڵەتە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا".