ڕۆژی پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سوشیاڵ میدیا ڕایگەیاند" کە لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ڕادەگرێت، لەسەر داوای حکومەتیئێران، تا ڕۆژی دووشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٨ی پاشنیوەڕۆ. کاتی ڕۆژهەڵات".
دەشڵێت "گفتوگۆکان بەردەوامن و بە پێچەوانەی بانگەشەی درۆی هەواڵی ساختە و ئەوانی دیکە، زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن، سوپاس بۆ سەرنجدانتان."
ئەمە لەکاتێکدایە سەرۆکی ئەمریکا پێشتر هەڕەشەی لەناوبردنی وێستگەکانی کارەبای ئێرانی کردبوو ئەگەر کۆماری ئیسلامی گەرووی هورمز بە تەواوی نەکاتەوە.