مسرور بارزانی و مارکۆ رۆبیۆ پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

بە گوێرەی راگەیەنراوی ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی بەردەوامی هێرشەکانی ئێران و میلیشیا "تیرۆریستییە عێراقییەکانی" سەر بە ئێران کرد دژی هاووڵاتیانی ئەمریکا و ژێرخانی وزە لە سەرانسەری عێراقدا. 


دەقی راگەیەنراوەکەی ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێم:

 لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكە مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی بەردەوامی هێرشەکانی ئێران و میلیشیا "تیرۆریستییە عێراقییەکانی" سەر بە ئێران کرد دژی هاووڵاتیانی ئەمریکا و ژێرخانی وزە لە سەرانسەری عێراقدا. 

هاوکات سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەت و ئاسانکاریی گەیاندنی نەوتی عێراق، لە نێویشیاندا نەوتی هەرێمی کوردستان، بۆ بازاڕەکانی جیهان. 

لای خۆشیەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەربڕی.

هەروەها پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ئاڵنگارییە ئابورییەکان تاوتوێ کران.




PM:11:37:26/03/2026