شارەزایەکی کەشناسی کورد ئاشکرای دەکات کە شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و دەڵێت" پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت".
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە" سەرەتا بۆ ئەمشەو کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بە چری بەردەوامی ئەبێت لەسەر ناوچەکانمان و سبەی هەینی لەکاتەکانی بەیانیەوە کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە کەمێک لاواز ئەبێت و ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەدرێژای کاتەکان بەهەوری تەواو ئەمێنێتەوە و لەسەرجەم ناوچەکان بارانبارین بەردەوامی ئەبێت بەرێژەی مامناوەند و پچر پچر و کە رێژەکەی زیاتر ئەبێت لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە".
ئاشکراشی دەکات کە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٢ تا ٣ پلە نزمدەبنەوە و کەشی ناوچەکە ساردتر ئەبێت و ئەگەریش هەیە لەناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفر ببارێت ، بای باشوری رۆژهەڵات تا کاتەکانی نیوەرۆ چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥-٣٥کم/ک دواتر ئاسایی ئەبێتەوە.
لای خۆشیەوە کەشناسی هەرێم بڕی بارانی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیە:
هەولێر ٤٨.٨ ملم
پیرمام ٣٢.٤ ملم
سلێمانی ٣٧ ملم
چەمچەماڵ ٤٧.١ ملم
دهۆک ١٨.٨ ملم
زاخۆ ١٦.٠ ملم
شەمامک ٥٢.٢ ملم