باران‌و بەفر بەردەوامدەبێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات رۆژی هەینی و شەممە باران بە مامناوەند و لێزمە باران بەردەوام بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت.

کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت. هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت.

لە بارەی پلەکانی گەرماوە کەشناسی ئەوە دەخاتەروو کە پلەکانی گەرما بە ( ١ تا ٣ ) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر:١١ پلەی سیلیزی 
پیرمام:٨ پلەی سیلیزی
سۆران:١٠ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٣ پلەی سیلیزی 
سلێمانی:٩ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ:١٠پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٢ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ١٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٥ پلەی سیلیزی

کەشناسی پێشبینی دەکات سبەی شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی ببارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەلات، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر .

پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٣ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٠ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٣ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٩ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ:١٠ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٣پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٤ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ١٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٥ پلەی سیلیزی
بڕی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو




AM:11:24:27/03/2026