وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە و دەڵێت " لەم بارودۆخەی ئیستا لەگەڵ خوێندنی ئۆنڵاین نین لە زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان"، هەروەها وەزارەتەکە داشکاندن لە کرێی خوێندندا دەکات.
هەینی، ٢٧ ئادار ٢٠٢٦، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی رایگەیاند "یەک شەممەی داهاتوو ٢٩ ئادار ٢٠٢٦، دەوام لەناو هۆڵەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکاتەوە و زانکۆکان راسپێردراون گرنگی زیاتر بە وانە پراکتیکییەکان بدەن".
لە لایەکی ترەوە دکتۆر ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند "دوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزارەت کە رۆژی پێنجشەممە، ٢٦ ئادار ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی ٪٢٠.
وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم داشکاندنە نوێیە، سەرباری ئەو ٪٤٥ داشکاندنەیە کە پێشتر هەبووە.