سێشه‌ممه لەسەرجەم زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان پشووە، بێجگە لەدوو كۆلێژ
زانكۆی سلێمانی
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژی سێشه‌ممه 6ی كانوونی دووه‌م له‌سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پشووی ره‌سمیه، جگه له كۆلێژی پزیشكی و كۆلێژی پزیشكی ددانی سلێمانی.
د. سه‌ڵاحه‌دین سه‌عید عه‌لی، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به ماڵپەڕی خه‌ندانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی سوپای عیراقه‌وه بڕیاری پشووی رۆژی سێشه‌ممه‌ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش بڕیاری پشووی سه‌رتاسه‌ری دا.
وتیشی: "بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ پشووه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌گرێته‌وه".
سه‌ڵاحه‌دین سه‌عید ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له زانكۆی سلێمانی ته‌نها له كۆلێژی پزیشكی و كۆلێژی پزیشكی ددان ده‌وامی ره‌سمی ده‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و كاته بكه‌نه‌وه كه تێیدا مانیان گرتبوو.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی سێشه‌ممه‌ی وه‌ك پشووی ره‌سمی راگه‌یاند له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی هه‌رێم، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ی سه‌رپشك كرد له‌وه‌ی كه خۆیان بڕیاری پشوو بده‌ن.
PM:10:01:04/01/2015