بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
شەممە، ٢٨ ئادار ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بەم شێوەیە پێشبینی کەشی ئەمڕۆ و سبەینێ دەکات:
ئەمڕۆ شەممە ٢٨-٣-٢٠٢٦
کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر .
خێرای با / لەسەر خۆ - مامناوەند ( ١٠ – ٢٠) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
مەودای بینین / لەنێوان ( ٧ – ٩) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: ١٣ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١١ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٢پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٧ پلەی سیلیزی
سبەی یەک شەممە ٢٩-٣-٢٠٢٦
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر لە هەندێ ناوچەی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم، لە دوای نیوەرۆ نمە باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاویەکان دابارین هەندێ جار مامناوەند دەبێت و رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تر.
بەرەبەیانی زوو ئەگەری دروسبوونی تەمێکی کورت خایەن هەیە لە هەندێ ناوچە لە باکوری پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای سلێمانی.
خێرای با / لەسەر خۆ - مامناوەند ( ١٠ – ٢٠) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( ٧ – ٩ ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە ( ٢– ٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١١ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٤پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٨ پلەی سیلیزی