وتەبێژی بەڕێوبەرەیەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندی شەشەوە دەستپێدەکاتەوە".
شەممە، ٢٨ ئادار ٢٠٢٦، سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند "پێشتر لە مەڵبەندی ٦ دابەشکردنی نەوت بەهۆی نەبوونی نەوتی پێویست ڕاگیرا، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنەوەکە دەستپێدەکەنەوە و لە هەر ١٠ مەڵبەندەکە نەوت دابەش دەکرێت".
ئەو وتەبێژە وتیشی "دابەشکردنی نەوت بەهەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت و ١٠٠ لیتر نەوت بە بڕی ٣١ هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان".
ئەو نەوتەی دابەشدەکرێت حکومەتی عێراق دابینی دەکات، بڕەکەی بۆ هەموو هەرێمی کوردستان ٥٠ ملیۆن لیترە.