سەرچاوەکانی ئاو: ٢٠ بەنداوی بچووک و مامناوەندی هەرێم سەرڕێژبوون

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، ئاشکرایدەکات لەسەرجەم ناوچەکان نزیکەی ٢٠بەنداوی بچووک و مامناوەن پڕ و سەرڕێژ بوون.

بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند: بە پێی پلانی زانستی وەزارەتمان و لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، بەشەونخوونی بەڕێوەبەری گشتی و بەرێوەبەر و کارمەندانمان لە سەر پڕۆژەکان توانرا لە سەرەتایی وەرزی بارانەوە، سوود لە باران و داهاتی ئاوی ئەمساڵ وەربگیرێ و ڕێژەیەکی زۆر باش ئاو کۆ بکرێتەوە و هاوکات سەلامەتی بەنداوەکان بپارێزرێ.

روونیشی کردووەتەوە: ٢٠بەنداوی بچووک و مامناوەند بەتەواوی پڕبوون و سەرڕێژ بوون لە تەواوی دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان.

بەنداوی دەربەندیخان ٢.٣ ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا کۆکراوەتەوە و بە پێی پلانێکی زانستی هەنگاو بە هەنگاو پڕ دەکرێ.

بەنداوی دوکان ٣.٧ ملیار م٣ ئاوی کۆکردۆتەوە و ڕۆژانە بەڕێژەیەکی باش زیاد دەکات و پلانی کۆکردنەوەی زۆرترین بڕی ئاومان لە کۆتای وەرزدا هەیە.

بەنداوی دهۆک ڕێژەیەکی باش ئاوی زیادی کردووە و نزیکە لە پڕبوون و ٤٧ ملیۆن م٣ ئاوی تێدایە.

بەنداوی گۆمەسپان بڕی ٢٠ملیۆن م٣ ئاوی خەزنکردووە کە ٦٠% ئاوی کۆکراوەی ئەمساڵە و بەردەوامە لە زیادبوون




PM:02:01:28/03/2026