سەرۆکی ئەمریکا بە نامەیەک
پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و بە
کوردی نووسیویەتی: "نەورۆز پیرۆز".
رۆژی شەممە، ٢٨ـی ٣ـی
٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ نامەیەکی پیرۆزبایی بۆ
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناردووە.
دەقی نامەکەی دۆناڵد
ترەمپ بۆ نێچیرڤان بارزانی:
بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە،
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی لە بەڕێز دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پێگەیشت.
لە نامەکەدا سەرۆک ترەمپ
وێڕای ئاراستەکردنی گەرمترین پیرۆزبایی بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، دەنووسێت: نەورۆز،
ئاهەنگگێڕانە بە هاتنی بەهار، هەروەها بەرجەستەکردنی سەرکەوتنی هەمیشەییی رووناکییە
بەسەر تاریکیدا. ئەم جەژنە دێرینە، گوزارشتێکی ساڵانەی هێزی سەرەتا نوێیەکانە.
لە نامەکەیدا بۆ سەرۆک
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک ترەمپ هەروەها دەڵێت: داوا لە خوا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە
مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت.
سەرۆک ترەمپ پیرۆزبایی
لە هەموو ئەوانەش دەکات کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن، هەروەها لە کۆتایی نامەکەیدا بە
کوردی نووسیویەتی: نەورۆز پیرۆز.