سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند'' هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە شاری دهۆک کارێکی قبوڵنەکراوە و مەترسییە بۆ سەر ئارامی هەرێمی کوردستان.''
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەسەر سەروەری یاسا کردەوە و داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی کرد بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو کارە و ڕاپێچکردنیان بۆ بەردەم دادگا لەکاتێکدا ئامادەیی یەکێتی دەربڕی بۆ هەر هاوکارییەک لەو پێناوەدا.
لە کۆتایی پەیامەکەشدا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە ڕێگری بکەن لە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی بارودۆخەکە و ڕێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان بگرن تاوەکو سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە پارێزراو بێت و ڕێگە نەدرێت دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر بڕوات.