دوای ئەوەی ناوی نوێنەری پژاک بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئازادی ئێران سڕابووەوە، ئەمڕۆ پژاک لە پەیامێکدا ئاشکرای دەکات کە بەشدار دەبێت".
رۆژی یەکشەممە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) پەیامیکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" دوای ئەنجامدانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نوێ لەگەڵ ئەنجومەنی هەماهەنگی کۆنگرەی ئازادی ئێران"، بانگهێشتنامەی نوێنەرەکەیان نوێکراوەتەوە و بەشداری لە کۆنگرەکەدا دەکەن."
پژاک جەختی کردەوە کە نوێنەری سەرەکییان لە کۆنگرەکەدا گوتارێک پێشکەش دەکات و سوپاسی ئەو لایەنانەشی کرد کە داکۆکییان لە دیموکراسی کردووە، ئاماژەی بەوەش دا کە کێشەی هێزە کوردییەکان تەنها بە گفتوگۆ چارەسەر دەبن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆنگرەی ئازادی ئێران لە لەندەن، بە بەشداری هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی ئێران بەڕێوە دەچێت و ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە پێشتر ناوی نوێنەری پژاک لە لیستی بەشداربووان سڕابووە .