کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە بارانبارین دەستپێدەکات و لە سبەێنێوەش بارانبارین بە لێزمە دەبێت و تەرزە و بەفریش دەبارێت.
بە گوێرەی پیسبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە لەکاتەکانی بەیانی تا کاتەکانی نیوەڕۆ کەشی ناوچەکەمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو پێشبینی نمە باران لە دوای نیوەڕۆ لەسەر ناوچە شاخاوییەکان پاشان دووبارە کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک(نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست)درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان .کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ سۆران بەشێک لە ڕاپەڕین و بەشێک لە سنووری باکووری پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت شێوازی دابارین لەم ناوچانە بە شێوەی نمە باران و هەندێ کات بارانی مامناوەندە لە شەودا ئەگەری دابەزین لە پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت . لە زۆربەی کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ هەیە بە گشتی لە زۆربەی ناوچەکەمان .
هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٨ پلەی سیلیزی
سبەی دوو شەممە کاریگەری شەپۆڵی باران بارین زیاد دەکات بە تایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیان لە بەشێک لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و بە شێک لە ئیدارەی سۆران و پاشان بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین شێوازی دابارین بارانی مامناوەندو هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین لەسەر بەشێک لە ناوچەی شاخاوی جیا جیا .ناوچەکانی تر پارێزگای (سلێمانی هەولێر هەڵەبجە کرکووک ) ناوچە دەشتایەکانی پارێزگای هەولێر دەشتی شارەزوور ئیدارەی گەرمیان قەزای دوکان لەکاتی دابارین زۆربەی کات بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە .ناوچە سنووریەکان لە کاتەکانی بەیانی زوو بەفر بارینی دەبێت سبەی پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە .لە ماوەی باران بارینی سبەی ئەم ناوچانە باران بارینی پێشبینیکراوی لەسەرووی (٢٠) ملم دەبێت (بارزان مێرگەسوور دێرەلووک ئامێدی سۆران خەلیفان چۆمان ).
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٤ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٠ پلەی سیلیزی
سۆران: ١١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٧ پلەی سیلیزی