ڕێنمایی نوێ بۆ ڕوماڵی دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو دەکرێتەوە


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان "ڕیکار و و ڕێنوێنی بۆ ڕووماڵکردنی شوێنە زیانلێکەوتووەکانی سڤیل بڵاو دەکاتەوە".

یەک شەممە، ٢٩ ئادار ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە کە " لەپێناو گەیاندنی پەیامێکی پیشەیی و نیشاندانی تاوانە مرۆییەکان لە هەرێمی کوردستان بە جیهان، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕێکار و ڕێنوێنی بۆ ڕووماڵکردنی شوێنە زیانلێکەوتووەکانی سڤیل بڵاو دەکاتەوە".

 بەپێی ڕێکارەکە فەرمانگەکە "داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕە هەواڵییەکان دەکەین، کە ئارەزووی ڕووماڵکردن دەکەن، تیمەکانیان لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری تۆمار بکەن و ڕەزامەندیی پێشوەختە بۆ ڕووماڵکردن وەربگرن".

لە دوای ٢٨ شوباتی ئەمساڵ و هەڵگیرساندنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وەزارەتی رۆشنبیری و ڕێکخراوەکانی بواری میدیا چەندین ڕێنمایی و راسپارەدەی تایبەتیان بە ڕوماڵی جەنگ بۆ میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردوەتەوە. 




PM:03:08:29/03/2026