شاسوار عەبدولواحید،
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی،
داوای لێکردوون پەلە بکەن لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق و هەرچی زووە
پرۆسەی دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێ ئەنجام بدرێت.
ئەم هەڵوێستەی نەوەی نوێ وەک گوشارێک دەردەکەوێت
بۆ خێراکردنی هەنگاوە دەستوورییەکان و تێپەڕاندنی ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی کە ئێستا
لە بەغدا بوونی هەیە.
لە بەرانبەردا مەسعود
بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نامەیەکی تایبەتدا کە لە ٢٨ی ئادار
ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بانگەشەکردن بۆ گرێدانی
دانیشتنی پەرلەمان بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دواتر سەرۆک وەزیران لە ئێستادا
پێویستی بە کات و ڕاوێژی زیاتر هەیە.
بارزانی پێی وایە دەبێت مافی هەموو پێکهاتە سیاسییەکان
بەپێی قەبارەی هەڵبژاردنیان ڕەچاو بکرێت و نابێت هەنگاوەکان بێ گەڕانەوە بۆ لێکتێگەیشتنی
لایەنەکان بن.