حکومەتی هەرێم بڕیاری دا خوێندنی ناو پۆل ڕابگیرێت و بکرێتە ئۆنلاین

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکی نوێدا ڕایگەیاند'' لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گشتی، پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە شێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت و دەبێتە ئۆنلاین.''

ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٦ دەرکراوە و سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن دەگرێتەوە، بەجۆرێک کە لەم قۆناغەدا قوتابیان و خوێندکاران ناچنەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن و تەنیا لە ڕێگەی سیستمە دیجیتاڵییەکانەوە بەردەوامی بە وانەکانیان دەدەن.

حکومەتی هەرێم هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای ڕاسپاردووە کە ڕێکاری پێویست و خێرا بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیستمە نوێیە، تاوەکو دڵنیابنەوە لەوەی پرۆسەی خوێندن بە شێوازێکی سەرکەوتوو بە دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت و هیچ ئاستەنگێک بۆ خوێندنی ئەمساڵ دروست نابێت.



PM:09:49:29/03/2026