دوای وتارەکەی ئازاد جوندیانی، مەلا بەختیار دەڵێت: ده‌رسێكی گه‌وره كه وه‌رمگرتبێ، له‌به‌رامبه‌ر كاری هه‌ڵه‌ی هه‌ڤاڵێكدا، كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌نوێنم".
لەوتارێکدابەناونیشانی ( چاوپۆشین یان لێبوردەیی هەڤاڵانە) کە لەکوردستانی نوێ بڵاوکراوەتەوە، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی مەلا بەختیار دەڵێت:كاتێك ئاوڕ له‌ئه‌زمونی سیاسی‌و حزبایه‌تی خۆم ده‌ده‌مه‌وه، ده‌رسێكی گه‌وره كه وه‌رمگرتبێ، ئه‌وه‌یه كه له‌ناو هه‌ڤاڵاندا، به‌پێی رێسای فیزیكیی، له‌به‌رامبه‌ر كاری هه‌ڵه‌ی هه‌ڤاڵێكدا، كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌نوێنم. ئه‌مه ده‌رسێكی گه‌وره‌ی ژیانی سیاسیمه. كه باوه‌ڕناكه‌م هه‌تا به‌رپرسیاری ناو حزبه‌كه‌م بم، ده‌ستبه‌رداری ببم. واتا: هه‌تا بتوانم دوورده‌كه‌ومه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر بكه‌م".
ئەم وتارەی مەلا بەختیار دوای ئەو وتارە رەخنە ئامێزە دێت کە ئازاد جوندیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەسەری نوسیبوو، مەلا بەختیار لەم وتارەیدا دەڵێت" له‌كاتێكدا گه‌لێك راستی هه‌ن ده‌زانرێن، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆ، ناوترێن. گه‌لێك جاریش كه بته‌وێ له‌سه‌ر یه‌كێك بنوسیت، به‌ڵگه‌ت هه‌یه هه‌موو شتێك بڵێیت. به‌ڵام ده‌شبێ جارێ له‌به‌ر هاوكێشه سیاسیه‌كان، قوتی بده‌یت".
هاوکات هەر ئەمرۆ لە رۆژنامەو ماڵپەڕی چاو‌دێر کە خاوەن ئیمتیازەکەی مەلا بەختیارە بەشی لێکٶڵینەوەی ناوەندی رۆشنگەری چاو‌دێر وەڵامیكی وتارەکەی ئازاد جوندیانیان داوەتەوەو میدیا فەرمییەکانی یەکێتیش بایەخی زۆریان پێداوە، ئەو بابەتە کە بەناونیشانی بەراوردێکی رۆژنامەنووسی لەنێوان سەروتارەکەی چاودێر‌و وەڵامەکەی ئازاد جوندیانی دا، بە ناراستەوخۆ تۆمەتبار دەکەن کە دزەی بە هەواڵ و زانیارییەکانی ناو مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووەو دەڵێن" ناشێت خەڵك بیریچوبێتەوە كە زانیارییەكانی هەندێ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی، دوای پێنج دەقیقە لە ماڵپەڕو كەناڵە سێبەرەكاندا بڵاودەكرانەوە".
وتارەکەی مەلا بەختیار
چاوپۆشین یان لێبورده‌یی هه‌ڤاڵانه
هیچ شتێك له‌مێژوودا هێنده‌ی نوسین به‌رپرسیارێتی نییه. بچوكترین دێڕی سه‌رده‌مه دێرینه‌كان، ئێستاش له‌سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی شارستانیه‌ته‌كان به‌رپرسیارێتییه. هه‌ر بۆیه ده‌بینین، له‌پاڵ هه‌ندێ نوسینی دێرینه‌دا، وێنه‌ی نوسینه‌كانیش نه‌خشێنراوه، هه‌تا نوسینه‌كان له‌ڕۆژگاری ئاینده‌دا به‌هه‌ڵه لێكنه‌درێنه‌وه.
مشتومڕی سیاسی له‌ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تیدا، به‌حوكمی نه‌بوونی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆمان، یان نه‌بوونی ئازادی له‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان له‌ناودا داگیر‌و دابه‌شكراوه، تائێستاش مشتومڕێكی لۆژیك لاوازه، ته‌نانه‌ت له‌نێوان حزبه جیاوازه‌كانیشدا، چ جای له‌ناو یه‌ك حزبدا. بۆیه پێمانوایه نوسه‌ر، سه‌ر به هه‌ر حزبێك بێت، كه له‌به‌رامبه‌ر حزبێكی تردا ده‌نوسێت، زۆرجار بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی راسته‌قینه، گیرده‌خوات. یان له‌ناو خودی حزبێكیشدا ناكۆكیی ده‌كه‌وێته‌وه، دیسان ئاسان نییه له‌سه‌ر هاوسه‌نگه‌ر یان هه‌ڤاڵ بنوسرێ. چونكه نوسین، به‌درێژایی مێژوو به‌رپرسیارێتی بووه. نوسینێكیش كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كات، به‌ڵكو كێشه قوڵتر بكات، نه‌نوسینی باشتره.
ناخۆشترین جۆری نوسینیش، ئه‌و نوسینانه‌یه كه ناتوانرێت هه‌موو به‌ڵگه‌كانی تیا بخرێته‌ڕوو. ئه‌مه له‌كاتێكدا گه‌لێك راستی هه‌ن ده‌زانرێن، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆ، ناوترێن. گه‌لێك جاریش كه بته‌وێ له‌سه‌ر یه‌كێك بنوسیت، به‌ڵگه‌ت هه‌یه هه‌موو شتێك بڵێیت. به‌ڵام ده‌شبێ جارێ له‌به‌ر هاوكێشه سیاسیه‌كان، قوتی بده‌یت.
ئێستا یه‌كێتی له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌دایه. ده‌شتوانێ ئه‌ركه‌كانی رابپه‌ڕێنێ. چونكه یه‌كێتی هه‌لومه‌رجی گه‌لێك ناله‌بارتری به‌ڕێكردووه، به‌ڵام توانیویشیه‌تی ئه‌ركه‌كانی بگه‌یه‌نێته جێ. كه‌واتا: له‌هه‌لومه‌رجی ئێستاشدا ده‌توانێ باقی ئه‌ركه‌كانی بگه‌یه‌نێته جێ. بۆیه ئه‌ركی به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌م به‌رپرسیارێتیه‌دا، ئه‌وه‌یه كه چۆن یه‌كێتی بتوانێ له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا، پێشه‌نگی خه‌باتی دیموكراسی‌و به‌رهه‌ڵستی دژ و دوژمنانی دیموكراسی بێ. نه‌ك كێشه‌كانی ناوخۆی زاڵبكا به‌سه‌ر ئه‌رك‌و ئامانجه‌كانیدا. له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی یه‌كێتییه، چونكه ئێستا ناكۆكیی سه‌ره‌كی یه‌كێتی بۆ رزگاربون له باشوری كوردستاندا، شه‌ڕی چاره‌نوسساز نییه له‌گه‌ڵ داگیركه‌راندا، به‌ڵكو ململانێی چاره‌نوسسازه له‌گه‌ڵ دوژمنانی بیروباوه‌ڕو ستراتیژه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یدا.
كاتێك حزبێك له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێبه‌شكراو له مافی چاره‌ی خۆنوسین، ده‌كه‌وێته ململانێی چاره‌نوسسازی سیاسی‌و فه‌لسه‌فی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، ئیتر ده‌بێ به‌رپرسه‌كانی له‌به‌ر به‌رپرسیارێتی حزبه‌كه، به ده‌رسوه‌رگرتن له رابردووی كێشه‌كانی ئه‌و حزبه، هه‌تا ده‌توانن له‌ناو خۆیاندا لێبورده بن، بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه بن‌و له ململانێكانیشدا، هێزه‌كانی دژه حزبه‌كه‌یان له‌خانه‌ی جیاجیادا دابنێن‌و به سیاسه‌تی دووربینانه ئاراسته‌ی خه‌بات‌و ناكۆكییه‌كان‌و ئه‌ركه ناوكۆییه‌كان دیاری بكه‌ن.
به‌ش به‌حاڵی خۆم، گه‌رچی رۆژگاری زۆر سه‌ختی سیاسیم به‌ڕێكردبێ، به‌ڵام ئێستا وا هه‌ستده‌كه‌م، ئه‌ركه‌كانم له‌ناو هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیدا، به‌تایبه‌تی له‌ناو سه‌ركردایه‌تیدا، چه‌ند هه‌ستیاره، ئه‌وه‌نده‌ش سه‌خته. كاتێك ئاوڕ له‌ئه‌زمونی سیاسی‌و حزبایه‌تی خۆم ده‌ده‌مه‌وه، ده‌رسێكی گه‌وره كه وه‌رمگرتبێ، ئه‌وه‌یه كه له‌ناو هه‌ڤاڵاندا، به‌پێی رێسای فیزیكیی، له‌به‌رامبه‌ر كاری هه‌ڵه‌ی هه‌ڤاڵێكدا، كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌نوێنم. ئه‌مه ده‌رسێكی گه‌وره‌ی ژیانی سیاسیمه. كه باوه‌ڕناكه‌م هه‌تا به‌رپرسیاری ناو حزبه‌كه‌م بم، ده‌ستبه‌رداری ببم. واتا: هه‌تا بتوانم دوورده‌كه‌ومه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر بكه‌م.
له دوو مانگی رابردوودا، له‌به‌رامبه‌ر ته‌نگژه‌كانی ئێستاماندا، به‌نده شه‌ش وتارم نوسیوه. سیانیان له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌و سیانیشیان له‌رۆژنامه‌ی چاو‌دێر. ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵمداوه، ئه‌زمونه‌كانی خۆم‌و هه‌ڤاڵه‌كانم، له‌چوارچێوه‌یه‌كدا داڕێژم، كه پشوومان درێژ بكه‌ین‌و گیانی له‌خۆبورده‌یی ببوژێنینه‌وه. قه‌د نه‌مویستووه، ده‌نكه خوێیه‌كیش بكه‌م به برینی ناوخۆماندا. چونكه پێموایه كاری وا، دووره له ره‌وشتی سیاسی كه‌سێكه‌وه پرنسیپی هه‌بێ‌و ئه‌ركه بابه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر مه‌رامه تایبه‌تیه‌كانی زاڵكردبێ. هه‌رگیز هه‌ڵه‌كانیشم نه‌پۆشیوه. چونكه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌دوای كۆنگره‌ی یه‌كه‌مه‌وه (1991) ده‌ركه‌وتون‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به مام جه‌لال دانه‌پۆشرابن، به ئێمه‌ومانان هه‌ر داناپۆشرێن. له‌و كێشمه‌كێشه‌یه‌و رێڕه‌وه‌ی ململانێكاندا، هه‌ڵه‌كانم به‌شێوه‌یه‌ك باسكردووه، رێگای چاره‌سه‌ر ئاسان بكات. نه‌ك كێشه‌كان زیاتر بئاڵۆزێنێ. به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌م، به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراسی، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنگه‌ری، حزبه‌كه‌م‌و خۆشم، له‌وه‌دا ده‌بینم، كێشه‌كان قوڵ نه‌كرێنه‌وه. بنه‌مای بێبنه‌ماش، بۆ ده‌سته‌گه‌ری‌و جه‌مسه‌ربه‌ندیش، دیارینه‌كرێ.
گه‌وره‌ترین شانازی بۆ سیاسه‌تمه‌دار و ره‌خنه‌گری سیاسی‌و به‌رپرسیاری حزبه‌كان، له‌وه‌دایه كه هه‌ستده‌كات كێشه له‌ناو حزبه‌كه‌ی یان له‌ناو ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه، لێبورده بێ، پشودرێژ بێ، رقاوی نه‌بێ، زاتی خۆی نه‌خاته شوێنی ئه‌ركه بابه‌تیه‌كان. له‌شوێنی خۆی‌و له‌ڕێگای خۆی‌و له خانه‌ی خۆیشیدا، چاره‌سه‌ری راسته‌قینه بۆ كێشه‌كان بدۆزێته‌وه. به‌پاساوی دانه‌پۆشین، یان گوایه شه‌فافانه قسه‌كردن، دڵی هه‌ڤاڵه‌كانی ساردنه‌كاته‌وه‌و نائومێدی نه‌به‌خشێته‌وه. ئه‌گه‌ر وا نه‌بین، دوای ئه‌و هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی ساڵانی خه‌بات، شایانی سه‌ركردایه‌تی حزبێكی وه‌كو یه‌كێتی نابین. له‌هه‌لومه‌رجی وه‌كو ئێستای ناوخۆی یه‌كێتیشدا، دڵی نزیكترین هه‌ڤاڵی خۆت زویر بكه‌ی، باشتره له‌وه‌ی هه‌ڤاڵێكی ئاسایی، یان هه‌ڤاڵێك كه كوت‌و مت هاوبیرشت نه‌بێ، دوورتربخه‌یته‌وه.
خانه‌قینی په‌ندێكمان هه‌یه، ده‌ڵێین: گشتمان له‌كین، برای یه‌كین. واتا: هه‌موومان یه‌كتر باش ده‌ناسین. رابردوی یه‌ك باش ده‌ناسین. توانای یه‌كترمان باش تاقیكردۆته‌وه. هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیی یه‌كتریش باش ده‌زانین. كه‌سمان ناتوانین رسته‌ی شۆرشگێڕانه به‌وی ترمان بفرۆشین. كه‌سیشمان ناتوانین لافی شۆڕشگێڕێتی به‌سه‌ر ئه‌ویتردا لێبده‌ین. باجی لێنه‌بورده‌ییمان داوه. زه‌ره‌ری گه‌وره‌مان له‌چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كان كردووه. كه‌وابێ:
جگه له گیانی له‌خۆبورده‌یی راسته‌قینه، جگه له دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌سه‌ره‌كانی هێمنانه‌ی ناوخۆ، جگه له قوڵنه‌كردنی ناكۆكیه‌كان، جگه له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ودای نێوان هه‌ڤاڵێتیمان، جگه له ره‌خنه‌و ره‌خنه‌له‌خۆگرتن، بۆئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ینه چاره‌سه‌ری راسته‌قینه بۆ ئه‌م قۆناغه، هیچ رێگایه‌كی ترمان له‌به‌رده‌مدا نیه. رێگای چاره‌سه‌ریش له‌ناو حزبێكی مێژوویی خاوه‌ن تاقیكردنه‌وه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ندی وه‌كو یه‌كێتیی، هه‌ڵوێستفرۆشتن نییه. به‌ڵكو هه‌ڵوێست كڕینه. ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌شداری له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتیدا بكا، سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیركردنه‌وه‌كان، یان دووریی‌و نزیكی ناكۆكیه‌كان، شه‌ره‌فێكی گه‌وره له‌مێژوودا تۆمارده‌كات. ئه‌وه‌ی سوریش بێ له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی، نه‌ك هه‌ر هه‌ڵدێرێكی سیاسی، به‌ڵكو هه‌ڵدێرانێكی مه‌عنه‌ویش چاوه‌ڕوانێتی.
به‌ڵا، پێمانوایه، چاوپۆشین له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، به‌شێكه له فه‌لسه‌فه‌ی لێبورده‌یی‌و دوركه‌وتنه‌وه‌یه له توندڕه‌وایه‌تی هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له‌ناو حزبه‌كه‌ماندا. له‌كۆتایشدا ده‌ڵێین:
نابێ هه‌رگیز بیرمان بچێت كه راستییه‌كان رێژه‌یین‌و مه‌رجیش نییه هه‌موو كاتێك، كاتی وتنی هه‌موو راستییه‌كان بێ.
وەڵام بۆ ئازاد جوندیانی بە ناوی
بەشی لێكۆڵینەوەی سیاسیی رۆژنامەی چاو‌دێر
لە ژمارە 459 ی رۆژی 2014/12/30 ی رۆژنامەی ئاوێنەدا، وتارێكی ئازاد جندیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، لەسەر كێشەو بێشەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەتایبەت لەوەڵامی چەند وتارێكی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، بڵاوكرایەوە، كە دەكرێت هەر وا بەسانایی و بەبێ خوێندنەوەو بەراوردكردنێكی رۆژنامەنوسی تێپەڕنەبێت. ئەگەرچی مەلا بەختیار لەم ماوەیەدا سێ وتاری تایبەت بەكێشەكانی یەكێتی بڵاوكردۆتەوە، دوانیان لە (كوردستانی نوێ و دانەیەكیان لە چاو‌دێر). وەڵامەكەی ئازاد جندیانیش هەرچەندە خۆی دەڵێت لەسەر ئەو سێ وتارەیە، بەڵام ئەگەر بە وردی بیخوێنینەوە، زۆربەی هەرە زۆری ئەو تەوەرانەی كە قسەی لەسەر كردون، لەسەروتارەكەی رۆژنامەی چاو‌دێر وەرگیراون كە لە ژمارە (496) رۆژی 22/12/2014 بە ناونیشانی "پرۆژەو پرۆسەی ناوەوەو دەرەوەی یەكێتی" بڵاوكرایەوە، بۆیە لەم بەراوردكارییە رۆژنامەنوسیەدا، ئێمەش تەنیا وەڵامەكەی كاك ئازاد بەو سەروتارە بەراورد دەكەین، دواتریش خوێنەر دەتوانێت بە ویژدانەوە هەڵوەستەیەك لەسەر ئەو ناهەقیانە، یان دەكرێت ناوی بنێین "خۆدزینەوە" لە واقعییەتی سەروتارەكەی "چاو‌دێر" بكات، كە كاك ئازاد نەیتوانیوە وەكو نوسەرێك، یان چاودێرێكی سیاسی قسەیان لەسەر بكات، بەڵكو بە تەواوەتی كەوتۆتە ژێر كاریگەریی كاردانەوەی جەمسەرگیرییەكانی یەكێتی‌و نەیتوانیوە رستەو پەرەگرافەكان وەك ئەوەی كە هەن بخوێنێتەوە، ئەمەش لەگەڵ یەكەم وشەی دەستپێكی وتارەكەی كاك ئازاد دەردەكەوێت كە بە راناوی (كەسی یەكەمی كۆ) دەستپێدەكات‌و دەڵێت "مەبەستمان نەبوو" واتا هەر لە سەرەتاوە خوێنەر ئەوەی بۆ دەردەكەوێت كە خاوەندارێتیی وتارەكەی كاك ئازاد تەنیا بۆ خۆی ناگەڕێتەوەو هاوبەشی زۆرە، زیاتر لەوەش، كاتێك وتارەكە دەخوێنیتەوە تاوەكو ئەو دێڕەی كە ناوی (مەلا بەختیار)ی تێدا بەكاردەهێنێت، نا‌توانیت جیاوازیی لەگەڵ بەیاننامەیەكی سیاسی‌دا بكەیت، ئەمەش دەكرێت وەكو یەكەم بەیاننامەی ئاشكرا‌و بڵاوكراوەی بەناو باڵێكی یەكێتی لێی بنواڕین، نەك وتار‌و شیكاری سیاسی، یان نوسینی رەخنەیی.
باشترین بەڵگەش، هەر لەڕێسای رۆژنامەگەریدا دەسەلمێ، ئەویش ئەوەیە ئەگەر جندیانی مەبەستی وەڵام دانەوەیە، دەبوایە لەرۆژنامەی "چاو‌دێر"دا بڵاوی بكاتەوە، ئەگەر نەشی ویستبێت لە"چاو‌دێر"دا، كە هەر لەسەرەتاوە چاوی نوسینی بە"چاو‌دێر"دا هەڵنەهاتوە، خۆ دەبوایە لە(كوردستانی نوێ) دا وەڵامەكەی بڵاوبكاتەوە، كە جندیانی خۆی رۆڵەی مەیدانی رۆژنامەكەیە.. هەر (كوردستانی نوێ)ش لەبواری نوسینی رۆژنامەگەریدا كردی بە ئازاد جندیانی! بەڵام بە مەرام وەڵامە بەیاننامە ئاساكەی لە رۆژنامەی (ئاوێنە)دا بڵاوكردۆتەوە، هەتا هاوپێناوانی باشتر خۆیان ببیننەوە!
میدیا‌و كێشەكانی یەكێتی
ئازاد جندیانی لە سەرەتای وتارەكەیدا یان دروست بەیاننامەكەدا باس لەوەدەكات كە مەبەستیان نەبوە، ئەو "بەرنامەی كار"ەی كە جێگرانی سكرتێری گشتی‌و ژمارەیەك ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی ئیمزایان كردوە، بچێتە بواری مشتومڕی میدیاییەوە، وەكو ئەوەی ئەمە یەكەمینجار بێت میدیای كوردستان باسی كێشەو گرفتەكانی یەكێتییان كردبێت. یان بە ناڕاستەوخۆ دەیەوێت بڵێت، لەدوای بڵاوبونەوەی سێ وتارەكەی مەلا بەختیار، ئیتر شەقامی كوردی زانییان كە یەكێتی كێشەی هەیە، بێ ئاگا لەوەی كە ئاسایی‌ترین هاوڵاتی و تەنانەت كەسانی دورە سیاسەت و ژیانی حزباییەتیش هەمیشە ئاگاداری كێشەكان بون. ئەوەش لەبەر دو هۆكار.
یەكەم: بەداخەوە دەكرێت دان بەم راستییە تاڵەدا بنێین كە هەمیشە كەسانێك لەناو ئەم حیزبەدا هەبون، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە كەسییەكاندا، كەناڵێك بون بۆ دزەپێكردنی هەواڵ و مشتومڕو كێشەو گرفتەكانی ئەم هێزە. خۆ ناشێت خەڵك بیریچوبێتەوە كە زانیارییەكانی هەندێ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی، دوای پێنج دەقیقە لە ماڵپەڕو كەناڵە سێبەرەكاندا بڵاودەكرانەوە.
دوەم: یەكێتی، وەك هێزێكی كاریگەری گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان، وەك هێزێك كە هاوسەنگیی هاوكێشە سیاسی، ئابوری، كۆمەڵایەتی‌و كولتورییەكانی پێوە پەندە، بەردەوام چاوی میدیایی لەسەر بوە، مادام ئەم هێزە پەیوەندیی بە كۆی كایەكانی ژیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەوە هەیە، ناكرێت كێشەو گرفتەكانیشی نەبنە بابەتی میدیاكان، ئیتر میدیاكان وەكو نەیار، یان پرۆفیشناڵانە قسەیان لەسەر كردوە یان نا؟ ئەمەیان بابەتێكی دیكەیە.
بەدەر لەمەش، بۆ دەكرێت لەنێو دونیای پۆست راگەیاندنی نەریتی‌و سەردەمی سۆشیال میدیادا، لەوە بترسین كە گفتوگۆی جیدی و رەخنەی قوڵی خاوەن رێگەچارە، لەسەر هێزێكی سیاسی خاوەن كادیری رامنەكراوی وەكو یەكێتی بچێتە نێو كایەی میدیاوە، بۆیە بە هەمو پێوەرێك ئەمە جێگەی ترس نییە، بەڵكو جێگەی ترس ئەوەیە، كە "پرۆژەكان" و رەخنەو گفتوگۆكان لە بنەمادا، بارگاویی بن بە بەرژەوەندیی كەسیی‌و ئابوری و خەمی پۆست و كورسی.
مەلا بەختیار كێشەكان بە كەم دەزانێت؟
كاك ئازاد نەیتوانیوە لەسەر بنەمای بڕوابون بە ئازادبونی رەخنە، خوێندنەوەی ورد‌و واقیعیانە، وەكو كەسێكی داماڵڕاو لە دەستەگەری‌و جەمسەرگیریی حزبەكەی، شیكردنەوە بۆ ناوەرۆكی سەروتارەكەی "چاو‌دێر" بكات، ئەگەرنا مەحاڵ بو وەك شرۆڤەكارێك رێگە بە خۆی بدات، بڵێت مەلا بەختیار هەوڵی بە كەم بینینی كێشەو قەیرانەكان دەدات. لێرەدا تەنیا دو پەرەگراف لە سەروتارەكەی "چاو‌دێر" وەبیری خوێنەر دەهێنینەوەو، دواتریش كادری دوربین و خوێنەری عەوداڵ بەدوای راستیدا، دەتوانێت جارێكی دیكە سەروتارەكە بخوێنێتەوە كە هێشتا لەماڵپەڕی "chawdernews.com" دا هەیە.
مەلا بەختیار، هەر لە سەرەتای سەروتارەكەدا سەبارەت بە گرنگی و بایەخی پرۆژەو پێشنیاز دەنوسێت "دیارە پێشنیاز‌و پرۆژەو پرۆپۆزەڵ، لە حكومەتێكەوە بۆ حكومەتێكی تر، لە حیزبێكەوە بۆ حیزبێكی تر، هەروەها لە رێكخراوێكەوە بۆ رێكخراوێكی تر، جیاواز مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، حكومەت‌و حیزبی وا هەیە دەروازەی لیبرالیزمی بۆ كردۆتەوە. هەشە بە ئەسپایی گەشە بەم بوارە دەدات. ئەوانەی گوێی خۆیان لێ قانگ دا، بینیمان چۆن شكستیان خوارد".
لەم پەرەگرافەدا، لەم دەسپێكەی سەروتارەكەدا، ویژدانی خوێنەر دەكەینە سەنگی مەحەك، ئایا ئەمە مانای ئەوە نییە، كە مەلا بەختیار دەیەوێت دەرگای گفتوگۆ‌و رێگەچارەی زانستی بە پشت بەستن بە پرۆپۆزەڵ‌و پێشنیازی جیدی بە گەڵاڵەكردنی پرۆژەی سەردەمیانە، دەرچەیەك بۆ رزگاربونی یەكێتی لەكێشەكانی بكاتەوە؟ ئەی ئەوە نییە بەو پەڕی هۆشدارییەوە دەڵێت "ئەوانەی گوێی خۆیان لێ قانگ دا، بینیمان چۆن شكستیان خوارد". ئاخر لە كوێی ئەم پەرەگرافەدا هەست بە خۆدزینەوەو بە كەمزانینی كێشەكان دەكرێت؟ ئەم پەرەگرافە نەك بە كەمزانینی كێشەكان نیە، بەڵكو هۆشدارییەكی مەترسیداریش تا ئاستی شكست و تیاچون دەداتە ئەو هێزانەی خۆیان لە پرۆژەو پێشنیاز‌و پرۆپۆزەڵ دەدزنەوە.
لە پەرەگرافێكی دیكەی سەروتارەكەی چاو‌دێر، كە پێمانوایە، بوبێتە هۆی ئەوەی كاك ئازاد لە وتارەكەی رۆژنامەی ئاوێنەدا، بیكاتە سەرچاوەیەك بۆ هەڵهێنجانی تێزی "تیۆریزەكردن بۆ ناچارەسەر". ئەویش ئەمەیە كە مەلا بەختیار دەنوسێت "لەم ماوەیەدا دیسان كێشە ناوخۆییەكان، لە قەبارەی خۆیان گەورەتر كران، ماوەیەكە یەكێتیشیان سەرقاڵی كێشە ناوخۆییەكانی كردۆتەوە. سەرەڕای ئەوەی تێبینی‌و مقۆمقۆیەكی زۆر، لەسەر ئەم كێشانە لەناو ئۆرگانەكانی یەكێتیدا هەیە، بەڵام ناشكرێت نادیدە بگیرێ". مەلا بەختیار لەم پەرەگرافەشدا زۆر بە ئاشكرا‌و بە رونی دانی بەوەداناوە كە بەڵێ لەناو یەكێتیدا كێشە هەیەو حزبەكەیشی سەرقاڵ كردوە. ئەم دانپێدانانەش نەك هەوڵێك نیە بۆ ئاراستەی " تیۆریزەكردن بەرەو ناچارەسەر" وەك كاك ئازاد ناوی لێدەنێت، بەڵكو لەوەدا كە مەلا بەختیار دەڵێت "ناكرێ كێشەكە نادیدە بگیرێ" مانای تەواوی بە زۆرزانین نەك بەكەمزانینی كێشەكان دەدات بەدەستەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، دەبا هەبن بوێر بن و لەژێر چەتری كوتلەچێتیدا بێنە دەرەوە، بزانن ئایا كێشەكان "گەورە نەكران؟". ئەگەر ئەم وشەیە سەرچاوە بێت بۆ ئەوەی كاك ئازاد حوكم بەسەر ئەوەدا بدات كە مەلا بەختیار، كێشەكان بە كەمدەزانێت، ئەوە بێگومان باشی نەپێكاوە، چونكە بە درێژایی مێژوی كێشەو جیابونەوەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕِاست، لەناویشیاندا كوردستان، هەمیشە كێشەكان زیاتر لە قەبارەی خۆیان گەورەكراون، تاوەكو شەرعیەت بە "پرۆژە!" یان جیابونەوە بدەن. پاشانیش هەمو جیابونەوەكان لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەتایبەتی لەكوردستاندا شكستیان خواردوە.
هاودژی لە بۆچونەكانی ئازاد جندیانی
ئەگەر بە وردی نوسینەكەی كاك ئازاد بخوێنینەوە، ئەوا لە هەندێك بڕگەیدا بە تەواوی هەست بە هاودژیی (ازدواجیە)ی بۆچونەكانی دەكەین، ئەمەش رەخنەیەكی جدیە لەهەر نوسینێك كە تێیدا ئەم هاودژیە ببینرێتەوەو دەستنیشانی بكەیت. كاك ئازاد لە سەرەتاوە دەیەوێت سۆز و سەرنجی خوێنەرو كادر‌و ئەندامی حزبەكەی بەوە رابكێشێت كە گوایە ئەوان، واتا ئەو سەركردایەتییانەی ئیمزایان لەسەر (بەرنامەی كاری)ی جێگرانی سكرتێری گشتی كردوە، نەیانویستوە بخرێتە بواری مشتومڕی میدیایی، بەڵام دواتر لە ناوەرۆكی نوسینەكەیدا ئەم دەسپێكە لەبیر دەكات و داوا لە مەلا بەختیار دەكات خاڵ بە خاڵ كێشەكان باس بكات، رەخنەی ئەوە دەگرێت كە مەلا بەختیار خۆی لە قەرەی ناساندنی كێششەكان نادات. ئاخر چۆن دەگونجێت لەلایەكەوە بتەوێت، كێشەكان نەچنە ناو مشتومڕی میدیایی، لەلایەكی دیكەوە هەر خۆت داوای ئەوە بكەیت كە دەبێت تەواوی وردەكاریی كێشەكان بخرێنە سەر پەڕەی رۆژنامەكان. هاودژیی زیاتر لەمەش ئەوەیە كە وێنەی ئۆرجیناڵی بەرنامەی كاری هەردو جێگری سكرتێری گشتی بە تەواوی وردەكاریی و خاڵەكانییەوە لە میدیاكاندا، وەكو زۆری تر لەو نوسینانەی سوێند دەخورا بڵاونەكرێتەوە، كەچی دوای رۆژێك دزەشیان بۆ رۆژنامەكان پێدەكرا! ئیتر چ پێویست بەوەدەكات، مەلا بەختیار جارێكی تر بچێتەوە سەر ئەو وردەكارییانە. مەگەر ئێستا وا رێكنەكەوتون كە چەند لیژنەیەك بۆ چارەسەركردنی خاڵە بڵاوكراوەكانی "بەرنامە"كە دروستبكرێن؟
پرۆژەیەكی چاكسازیی هەمەلایەنە
ئازاد جندیانی لە نوسینەكەیدا، وەك ئاماژەیەك بۆ مەلا بەختیار دەڵێت "ئەو هەڤاڵەمان بە شێوەیەكی هەڕەمەكی ئەڵێ كێشەكان گەورەكراون، رێگریی ئەكا لەهەبونی نەخشە رێگای دەربازبون لێیان". دیسانەوە ناچارین ویژدانی خوێنەر بكەینەوە سەنگی مەحەك و گومانیش لەوە بكەین كە خودی كاك ئازاد خۆیشی بڕوای بەم رستەیە هەبێت، چونكە وتار‌و لێكۆڵینەوەو نوسینەكانی مەلا بەختیار بایی ئەوەندە پەرۆشییان بۆ یەكێتی تێدایە كە ئەم گومانەمان بگەیەنێتە هەقیقەت.
جارێ وشەی (هەڕەمەكی) بۆ ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەرامبەر بەرپرسێكی خۆی كە بەرپرسیاری كارگێڕی مەكتەبی سیاسی حزبەكەیەتی، نەشیاوە. چونكە جندیانی باش باش مەلابەختیارو بیروبۆچونەكانی دەناسێ كە هەڕەمەكی نیە. بۆ خۆی جوان نیە كە وشەی هەڕەمەكی بەكاردێنێ، چونكە نە جندیانی بەو وشەیە گەورە دەبێ‌و نە مەلا بەختیاریش بەو وشەیە بچوكدەبێتەوە.
هەر لەم بارەیەوە، دەكرێت سەرنجی خوێنەر بۆ بەشێك لە سەروتارەكەی "چاو‌دێر" رابكێشینەوە كە نەك پرۆژەیەك زیاتر خۆی لەچارەسەركردنی چەند كێشەیەكدا ببینێتەوە، بەڵكو ئەوە مەلا بەختیارە داوادەكات، پرۆژەیەكی چاكسازیی هەمەلایەنە دابڕێژرێت كە تەواوی جومگەكانی پێشكەوتنی كۆمەڵی كوردی و حوكمڕانیی مۆدێرن و هێنانەئارای خۆشگوزەرانیی هاوڵاتیان و سیستمی سۆشیال و سێكۆلار‌و یەكسانی ژن‌و پیاو.. تد.. لەخۆبگرێت، "تا لەناو پرۆسەی حزبایەتیدا جێگای سروشتییان بكەینەوەو لە كۆنگرەیەكی سازاویشدا پەسەندیان بكەین". دەكرێت لێرەدا بپرسین مانای ئەم رستانەو ئەم وشانە بە چ پێودانگێك رێگرییكردنە لە بونی نەخشە رێگا؟ ئەمە نەك رێگریی نیە، بەڵكو بناغەی پرۆگرامێكی ستراتیژیی دورمەوداشە بۆ یەكێتی‌و تەنانەت بۆ قۆناغی راگوزەری دیموكراسی‌و گەیشتن بە كۆمەڵێكی ئازاد، مەدەنی‌و سێكۆلاریش.
دیسان بیردۆزی شەیتان و فریشتە
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، بە سروشتی خۆی لەسەرەتاوە تاوەكو جیابونەوەی بزوتنەوەی سۆسیالیست‌و ئاڵای شۆڕش‌و بزوتنەوەی گۆڕانیش، بەردەوام لەهەناویدا هەڵگری كێشەگەلێك بوە، كە بەپێی قۆناغەكان ئەشێت چارەسەر بۆ هەندێكیان كرابن‌و هەندێكیشیان گەیشتبنە بنبەست‌و كۆتاییەكی دژوار‌و ئازاراوییان بۆ ئەم حزبە پێبوبێت، ئەوەش ئەزمون كراوە كە لەناو ئەم كێشەو قەیرانانەدا راستییەكان‌و خراپییەكان رێژەیی بون. لایەك نەبوە بە رەهایی خاوەنی راستییەكان و لایەكی دیكەش بە رەهایی ئۆباڵی خراپییەكانی لەئەستۆ بێت، هەر لەمبارەوە هیچ نەبێت كاك ئازاد ئەزمونی جیابونەوەی بزوتنەوەی گۆڕانی لەبەردەمەو تێزی "ئێمە فریشتەو ئەوان شەیتان". "ئێمە پاك و ریفۆرمخواز و ئەوان گەندەڵ"ی بیرماوە، كە ئەو كاتە هەر خۆی دژایەتی ئەم جۆرە بیركردنەوەو تۆمەتەی كردوە، بەڵام سەیر لەوەدایە، كە نوسینەكەی كاك ئازاد تا رادەیەكی ئێجگار زۆر پشت بەم تێزە دەبەستێتەوەو بە رەهایی بەرگریی لە بەرنامەكەیان، بیركردنەوەو داخوازییەكانیان دەكات‌و مانایەك بۆ رێژەییبون ناهێڵێتەوە. ئەم كێشەو ململانێ‌و جیابونەوانەش لەكاتێكدا بون، مام جەلال ئامادەیی هەبوە، واتە ئەو پاساوەی كاك ئازاد پوچەڵدەبێتەوە، كە لە نوسینەكەیدا رودەكاتە مەلا بەختیارو دەڵێت "بەڵام كاك بەختیار دو شتی گرنگ لەبیر ئەكات، یەكێكیان حزوری جەنابی مامە كە لە سەردەمانی پێشودا لەگەڵمان بو". ئەگەرچی مام و كەسێتیی مام و كاریزمای مام، لە ئیدارەدانی ئەم ململانێیانەدا دەوری كاریگەری هەبوە، بەڵام دەكرێت ئێمەش بڵێین كاك ئازاد ئەوەی لەبیر كردوە كە مام ئامادەیی هەبو، كە ئیمزا بۆ لابردنی كۆكرایەوە، مام ئامادەیی هەبو كە باڵی "ریفۆرم" جیابونەوە! مام ئامادەیی هەبوو كە لەكۆنگرەی یەكەمدا دەویسترا پەراوێزبخرێ.
لەكۆتاییشدا دەڵێین، ئەگەرچی بەراوردكرن و شیكردنەوەی نوسینەكەی ئازاد جندیانی، زیاتر لەوەی لێرە باسمان كردون، قسە هەڵدەگرێت، بەڵام ئامانج لەم سەرەقەڵەمانە بە پلەی یەكەم بۆ ئەوەیە، خوێنەر بە تایبەت كادری یەكێتی جارێكی دیكە بە روانینێكی بەراوردكارییەوە لە وتارەكانی مەلا بەختیارو وەڵامەكەی ئازاد جندیانی بڕوانێتەوەو بە قوڵی بیربكاتەوەو بە ئارامی رەخنەبگرێت. دەكرێت بشڵێین دواجار ئەم نوسینانە بۆ دروستكردنی گفتوگۆی جدیە لەنێو كادر‌و ئەندامانی یەكێتی، نەك شكاندن‌و بەكەمزانینی یەكتری، دەرگایەكە بۆ گەیشتن بە ئاسۆی چارەسەری كێشەكان‌و گەیاندنی یەكێتیە بە كەناری ئارامی‌و لەوە واوەتریش پاراستنی قورسایی ئەم هێزەیە بۆ رابەرایەتیكردنی گەیشتنی راستەقینەو كۆتایی مافی چارەنوسی میلەتێكی دابەشكراو.