ئەمشەو دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناو شاری سلێمانی بیسترا و دەزگای ئاسایشی هەرێم بە فەرمی ڕایگەیاند کە هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) ئەنجامدراوە و بارەگایەکی ئەمنی کردووەتە ئامانج.
وتەبێژی دەزگای ئاسایش ئاشکرای کرد، هێرشەکە کراوەتە سەر بارەگای پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە ناوچەی گردی ڕیعایەی سلێمانی، و هەرچەندە تەقینەوەکە بەهێز بووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
لەکاتێکدا ئەمە دووەم جارە ئەم ناوچەیە دەکرێتە ئامانج و لە هێرشێکی پێشتریشدا لە هەمان شوێن پاسەوانێکی بنکەکە بە بریندار ببوو.
ئەم زنجیرە هێرشانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەژێر هەڕەشەی بەردەوامی درۆنەکاندایە و چاودێران ئاماژە بەوە دەدەن کە چڕکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ناوەندە ئەمنی و دیپلۆماسییەکان لە سلێمانی ئامانج لێی تێکدانی سەقامگیری شارەکەیە، ئەمەش وای کردووە هێزە ئەمنییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن بۆ ڕێگریکردن لە هەر ڕووداوێکی تری هاوشێوە.