ئێران دوو زیندانی سیاسی کورد لە سێدارە دەدات

‌وێنەی ئەو دوو زیندانەیەی ئێران لە سێدارەی داون

ئاژانسی هەواڵی میزان کە سەر بە دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە ئەمڕۆ هەواڵی لە سێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی کوردی بڵاوکردوەتەوە.

دوو شەممە، ٣٠ ئادار ٢٠٢٦، لە هەواڵەکەدا هاتووە "بەیانی ئەمڕۆ دوو زیندانیی سیاسی بەناوەکانی ئەکبەر دانشوەرکار و محەمەد تەقەوی سەنگدەهی لەسێدارەدران".

بە پێی زانیاری ناو هەواڵەکە ئەم دوو زیندانییە سیاسییە لە پایزی ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەستبەسەر کران و مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بە "سەرکردایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری بەرپرسی لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بەتۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپێکی ئۆپۆزسیۆن" سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، هۆشدارییان دابوو کە ئەم زیندانیانە لە پڕۆسەیەکی نادادپەروەرانەدا دادگایی کراون و ڕووبەڕووی فشار بوونەتەوە بۆ دەرهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەران لەکاتی دەستبەسەرکردندا .




PM:02:02:30/03/2026